كەشتیگەلی پێنجەمی ئەمەریكا ئەمرۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: كەشتی (یو ئێس ئێس كارنی) كە بە مووشەكی ڕێنمایی كراو تەیار كراوە، گەیشتووەتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش لە ژێر ڕۆشنایی هەڵكشانی بێوێنەی نێوان ئیسرائیل و لایەنە چەكدارەكانی فەلەستینی لە غەززە.
كەشتیگەلی پێنجەمی ئەمەریكا لە ئەكاونتەكەیدا لە پلاتفۆرمی "X" (تویتەری پێشتر) ڕایگەیاندووە كە ناردنی كەشتییە رووخێنەرەكە، بۆ یارمەتیدانی دڵنیابوون لە ئاسایشی دەریایی و سەقامگیری لە ئاوە هەرێمییەكاندایە.
شایانی باسە دوای هێرشە لەناكاوەكەی حەماس و لایەنەكانی دیكە لە حەوتەمی ئۆكتۆبەر و دواتر هێرشە بەردەوامەكانی ئیسرائیل و بۆردومانكردنی كەرتی غەززە ، لە هەردوو لاوە بە هەزاران كوژراو و برینداری لێكەوتەوە .
كەشتی جەنگی (یو ئێس ئێس كارنی) گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.