ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، ڕیشی سوناك، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا گەیشتە تەلئەبیب.
سوناك لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و ئیسحاق هێرزۆگ سەرۆك كۆماری ئیسرائیل كۆدەبێتەوە، پێش ئەوەی بەرەو پایتەختەكانی دیكەی ناوچەكە بڕوات.
نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشكردووە، سوناك سەرەخۆشی لە گیان لەدەستچووەكانی ئیسرائیل و غەززە دەكات لەدوای هێرشەكەی چەكدارانی حەماس لە 7ی ئۆكتۆبەر، هاوكات هۆشداریش دەدات لە مەترسی زیاتر پەرەسەندنی ململانێكان لە ناوچەكەدا.
سوناك لە بەیاننامەیەكدا پێش سەردانەكە گوتی: دەبێ سەركردەكانی ناوچەكە و لە سەرانسەری جیهان پێكەوە كاربكەن بۆ دووركەوتنەوە لە پەرەسەندنی مەترسیداری زیاتری ململانێكان، بەڵێنیشدا كە بەریتانیا لە پێشەنگی ئەم هەوڵەدا دەبێت.
سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا گەیشتە ئیسرائیل
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.