Erbil 15°C ھەینی 01 تشرینی دووەم 09:25

نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئەڵمانیا دەکات بۆ دێژکردنەوەی ئەرکی سوپاکەی لە هەرێمی کوردستان و عێراق

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە دانیشتنێکدا دەنگی دا بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانیان لە هەرێمی کوردستان  و عێراق تاوەکو ساڵێکی دیکە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی ئاراستەی حکوومەت و پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ـی 10ـی 2023 پەرلەمانی ئەڵمانیا سەبارەت بە بڕیاری حکوومەتی ئەڵمانیا بۆ درێژکردنەوەی ئەرکی سوپای وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە کۆبووەوە، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی ئەڵمانیا ئەرکی سوپای ئەڵمانیا بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە درێژکرایەوە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی حکوومەت و پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا دەکەم بۆ درێژکردنەوەی ماوەی ئەرکی سەربازەکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی کردووەتەوە کە "هێشتا لەبەردەم هەڕەشەیەکی هاوبەشداین و پێکەوە شکستی هەمیشەیی بە داعش دەهێنین."

سوپای ئەڵمانیا لەدوای دەرکەوتنی تیرۆریستانی داعش لە ساڵی 2014ـەوە ئەندامی هاوپەیمانییەتیی نێودەوڵەتیی دژی داعشە، زیاتر لە 250 ڕاوێژکاریی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان و عێراقە بۆ مەشقکردن بە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی سوپای عێراق، هەروەها هاوکاریکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.