Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 11:23

حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشکردنەسەر نەخۆشخانەیەکی غەززە دەکات

کوردستان TV
100%

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرکۆنەی هێرشکردنەسەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەززە دەکات کە بەهۆیەوە زیاتر لە 500 کەس بوونە قوربانی.

ئەمشەو سێشەممە 17ـی 10ـی 2023 لە چوارچێوەی پێکدادان و ڕووبەڕووبوونەوەکانی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، هێرشکرایەسەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەززە.

پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ‎حکوومەتی هەرێمی کوردستان هێرشی ئەمڕۆی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەززە، سەرکۆنە دەکات کە بەهۆیەوە زیاتر لە 500 کەس بوونەتە قوربانی و قوربانیەکانیش زۆربەیان ئافرەت و منداڵن.

‏‎گوتەبێژی حکوومەت ئاماژەی بەوەش داوە کە “دووپاتی دەکەینەوە جەنگ و هێرشی سەربازی چارەسەر نییە بۆ کێشەکان و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەوڵەکانییان بۆ پاراستنی خەلکی سڤیل و بێتاوان لە مەترسییەکان چڕ بکەنەوە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.