Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 10:26

شارەوانی هەولێر خاوەنزەوییەکانی گوندی کۆری ئاگادار دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر خاوەنزەوییەکانی گوندی کۆری ئاگادار دەکاتەوە کە لە سبەیەوە سەردانیان بکەن بۆ بەناوکردنی زەوییەکانیان.

سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: لە سبەی چوارشەممە 18ـی 10ـی 2023 خاوەنزەوییەکانی گوندی کۆری دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانی ھەولێر بکەن بۆ بەناوکردنی زەوییەکان بۆ سەر ناوی خۆیان.

ئەمڕۆش لە کۆبوونەوەیەکدا سەرۆکی شارەوانی هەولێر هەردوو بەشی هونەری و موڵکایەتی  ڕاسپارد بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی بە ناوکردنی زەوییەکان بۆ ھاووڵاتییان، ھەروەھا ڕێگەپێدانی دروستکردنی خانوو لە گوندی کۆری، لەو نێوەشدا سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر ئاگاداری خاوەنزەوییەکانی گوندی کۆری دەکاتەوە، لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممەوە وەک سەرەتای دەستپێکی کارەکان لە ژمارە (1) تاوەکو ژمارە (323) سوودمەندانی قەرەبووی کۆری ئاگادار دەکاتەوە بەپێی خشتەی ئەو ناوانەی لە وێنەکەدا ئاماژەی پێکراوە دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بکەن لە بەشی موڵکایەتى .

جێگەی باسە پڕۆسەکە بەشێوەیەکی گشتی بەرەوامی دەبێت، ئێستا ئەو ناوانەی ئاماژەی پێدراوە دەتوانن دەست بکەن بە مامەڵەکانیان، هەروەها لە قۆناغی داهاتوودا ژمارەیەکی دیکە لە ناوی خاوەن زەوییەکان بڵاو دەکرێتەوە ئەوەش بەهۆی دروستنەبوونی فشاری جەنجاڵی و خێرا ڕۆیشتنی ئیش و کارەکان.

هەروەها خاوەن مامەڵە دەبێت ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆی بهێنێت لەکاتی مامەڵەکانیدا:-

- ناسنامەی خۆیان و هاوسەرەکانیان کۆپی (ئەسڵی) یاخود کارتی نیشتمانی (ئەسڵی)+ کۆپی (ملەوەن)

- پێویستە پسوولەی پارە وەرگرتنەوەی پێشووی مامەڵەی گوندی کۆری لەگەڵ خۆی بهێنێنت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.