Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 13:59

ڤیدیۆی ساتی بۆردومانکردنی نەخۆشخانەیەکی غەززە ببینە؛ بەهۆیەوە زیاتر لە 500 کەس گیانیان لەدەست داوە

کوردستان TV
100%

سوپای ئیسرائیل بۆردومانی نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەززە کرد و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان 500 کەس بەهۆی بۆردومانەکەوە گیانیان لەدەست داوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی 10ـی 2023 سوپای ئیسرائیل لە درێژەی ڕووبەڕووبوونەوەکانی لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس، بۆردومانی نەخۆشخانەی مەعمەدانی کرد.

ئەشرەف ئەلقودرا گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی لە غەززە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتوویەتی: ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە لە ئاکامی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی بۆ 500 کەس بەرزبووەتەوە.

پێشتر وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ئاماژەی بەوە دا بوو کە زیاتر لە 200 کەس لەو هێرشەدا گیانیان لەدەست داوە.

هاوکات مەحموود عەباس سەرۆکی فەلەستین بەهۆی بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیاند.

لە ڕێکەوتی 07ـی ئه‌م مانگه‌ كه‌تائیبی عیزه‌ددین قه‌سام باڵی سه‌ربازیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌ هێرشكردن بۆسه‌ر بنكه‌ سه‌ربازی و به‌شێک له‌ شاره‌كانی ئیسرائیل، ئۆپه‌راسیۆنی "گه‌رده‌لوولی ئه‌قسا"ـی دژی ئیسرائیل ڕاگه‌یاند و به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌دان هاووڵاتی و سه‌ربازیی ئیسرائیلی كوژران.

له‌به‌رامبه‌ریشدا سوپای ئیسرائیل وه‌ک وه‌ڵامێک بۆ هێرشه‌كه‌، ئۆپه‌راسیۆنی "شمشێری ئاسنین"ـی دژی گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی فه‌له‌ستین ڕاگه‌یاند و تاوەکو ئێستا به‌شێوه‌ی چڕ و به‌رده‌وام ناوچه‌كان له‌ كه‌رتی غه‌ززە‌ بۆردومان ده‌كات و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌دان هاووڵاتیی فه‌له‌ستینی كوژراون و هه‌زارانی دیكه‌ش بریندار بوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.