Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 11:00

سەرۆکی حکوومەت پەیامێکی لەبارەی کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی بڵاو کردەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی لەگەڵ وەبەرهێنەران دەڵێت، ئەو ڕێگایانەمان تاوتوێ کرد کە بەرەو کوردستانێكی بەهێزترمان دەبەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی 10ـی 2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا و کارگەی دووبارە بەکارهێنانەوەی تێکەڵەی قیڕی کۆنیشی لە هەولێر کردەوە.

مەسرور بارزانی سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: دەزانین کە کوردستانێکی بەهێزتر پێویستی بە گەشەپێدانی زیاتری ئابوورییە، بەتایبەت: (سیستەمێکی بانکیی هاوچەرخ، پیشەسازیی نوێ و کەمکردنەوەی ڕووتین).

سەرۆکی حکوومەت هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە "ئەمڕۆ، ئەو ڕێگەیانەمان تاوتوێ کرد کە بەو ئامانجانەمان دەگەیەنن."

مەسرور بارزانی ئەمڕۆ بە جیا لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەران و ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، جەختی کردەوە کە کاری زیاتر دەکەن بۆ ئەوەی ئاسانکاریی زیاتر بۆ وەبەرهێنەران بکرێت و چاکسازی لە بواری سیسته‌می بانکی و بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان دەکرێت بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان لە بازاڕێکی پشتبەستوو بە پارەی کاش، بەرەو بازاڕێکی خاوەن سیستەمێکی بانکیی باوەڕپێکراو بگۆڕدرێت.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆری بە پەرەپێدانی پرۆسەی وەبەرهێنان داوە و کاری کردووە لەپێناو پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەکی پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی و نەهێشتنی کێشە و ئاستەنگەکان لەبەردەم وەبەرهێناندا. جەختیشی کردەوە کە تاوەکو ئێستا هەنگاوی باش بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنان نراون، بەڵام ئامانجمان ئەوەیە هەنگاوی زیاتر لەم بوارەدا بنێین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.