Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 10:25

شارەزایەکی کەشناسی: لە هەندێک ناوچە ئەگەری بارانبارین هەیە

کوردستان TV
100%

شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ ڕەوشی کەشوهەوای ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە خستووەتەڕوو و ئاماژەی بەوە داوە کە لە هەندێک ناوچە ئەگەری بارانبارین هەیە.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی چوارشەممە 18ـی 10ـی 2023 ڕایگەیاند: ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بەزۆری لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا دەبێت.

ڕاشیگەیاند: لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی پارێزگاکانی دھۆک و ھەولێر نیمچەھەور دەبێت و ھەندێک کاتیش تاوەباران و برووسکە چالاک دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما جێگیر دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ 10-15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت.

سەبارەت بە ڕەوشی کەشوهەوای دووسبەی پێنجشەممە ئاراس جەبار گوتی: لە ئەنجامی پێشڕەوی زیاتری نزمەپاڵەپەستۆی باکور لەسەر ناوچەکانمان دووسبەی پێنجشەممە لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای دھۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای ھەولێر بارانی مامناوەند و پچڕپچڕ دەبارێت.

ئەو شارەزایەی کەشناسی هەر سەبارەت بە کەشوهەوای ڕۆژی پێنجشەممە ئاماژەی بەوە دا کە لە ناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان کاریگەری لاواز دەبێت و زیاتر ئاسمان ھەوراوی دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەباران بۆ بارانێکی کەم لە ھەندێ شوێن و ناوچەدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.