Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 11:00

لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەست بەسەر بڕی 400 هەزار دۆلار دا گیرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئۆكتۆبەری 2023 شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند: دوای چڕكردنەوەی هەوڵەكانی چاودێریكردنی قاچاخچیانی دراو، تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی گومرگ لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ،توانیان دەست بەسەر بڕی 400 هەزار دۆلاردا بگرن كە مەبەست لێی قاچاخچێتی كردن بووە.
هەروەها دەڵێت: هێزە ئەمنییەكان شەو و ڕۆژ لە كارەكانیان بەردەوامن ،بۆ بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو كەسانەی كە بە قاچاخبردنی دراو بۆ دەرەوەی وڵات، زیان بە ئابووری نیشتمانی دەگەیەنن.
هەروەها شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، بە مەبەستی پاراستنی سەقامگیری نرخی دراو و ڕێگریكردن لە تێكدانی ئابووری وڵاتەكە،داوا لە هاووڵاتیان دەكات ، هاوكاری لایەنە پەیوەندیدارەكان بكەن بۆ هەر حاڵەتێكی پەیوەست بە دەستكاریكردن یان قاچاخچێتی دراو .
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.