دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه 16/10/2023،هونه‌رمه‌ند دڵشاد تۆفیق، تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بوو، دواتر گه‌یاندرایه نه‌خۆشخانه و نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا،له ئێستا له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدایه، باری ته‌ندروستی ناجێگیره.
هونه‌رمه‌ند دڵشاد تۆفیق ناوی ته‌واوی (دڵشاد تۆفیق مسته فا حه‌سه‌ن) ه، ساڵی 1972 له گوندی چیوه‌ی سه‌روو دۆڵی بالیسان له‌دایك بووه، له عه‌شیره‌تی خۆشناوه، تا پۆلی دووی سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی ئه‌یوبی خوێندووه دواتر له قوتابخانه‌ی خالید بن وه‌لید سه‌رتایی ته‌واو ده‌كات، تا پۆلی سێ ناوه‌ندی خوێندووه، له 1989/8/11 ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه و (5) منداڵی هه‌یه به‌ناوه‌كانی (هاوكار- هاوڕێ- دێهات- شوكریه- شاوێرد)، له‌كۆتای هه‌شتاكان ده‌ستی به گۆرانی گوتوون كردوه ، بۆیه‌كه‌م جارله كۆلێژی ئاداب له ئاهانگێك به مقامێكی و گۆرانیێكی ماموستا تاهیر تۆفیق به‌ژدار بووه، ساڵی 2004 یه‌كه‌م به‌رهه‌می كلیپ كراوی گۆرانی (بووكی ته‌مه‌ن) بووه له هۆنراوه‌ی ئاری ئاغۆك و ئاوازی ماملێ، له گه‌ڵ زۆربه‌ی تیپه‌كانی میوسك له هه‌ولێر كاری كردووه، هه‌تا ئێستا به‌رده‌وامه له‌كاری هونه‌ری گۆرانی وتن، خاوه‌نی زیاتر له (30) كلیپی گۆرانییه .
باری ته‌ندروستی هونه‌رمه‌ند(دڵشاد تۆفیق) ناجێگیره
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.