هاوكار علی، وتەبێژی تەندروستی كۆیە لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە پەیامنێری كوردستان تیڤی ڕاگەیاند :لە چنارۆك فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان ئۆتۆمبێلێكی كردۆتە ئامانج.
هەروەها گوتی: ئۆتۆمبێلەكە كە لە جۆری تۆیۆتا فۆڕچنەری ڕەش بووە، چوار كەسی تێدابووە، لە هێرشەكەدا ئافرەتێك بریندار بووەو هاوسەرەكەشی كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەیە، گیانی لەدەستداوە .
گوتیشی: دوو سەرنشینەكەی تریش تەندروستیان جێگیرە و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری رەوانەی نەخۆشخانەی كۆیە كراون .
شایانی باسە تا ئێستا هێزە ئەمنییەكانی ناوچەكە هیچ روونكردنەوەیەكان لەبارەی هێرشەكە نەداوە.
بە گوێرەی زانیارییەكان دژەتیرۆری كوردستانیش ئەمڕۆ سێشەممە 17ی تشرینی یەكەمی 2023، كاتژمێر 10:50ی پێشنیوەڕۆ، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی پەكەكە لە نزیك گوندی كانی كەند لە قەزای كۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر كردە ئامانج و، بەهۆیەوە كەسێك كوژراوە و كەسێكی دیكەش بریندار بووە.
نوێكراوەتەوە
لەكۆیە ئۆتۆمبێلێك لەلایەن فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان كرایە ئامانج
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.