فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێم رایگهیاند، بانکێکی نوێ بەشداری لە پرۆژەی ھەژماری من دەکات.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری رایدهگهێنێت،حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنێت کە بانکی BBAC دەبێتە یەکێکی دیکە لەو بانکانەی بەشداری لە پرۆژەی (هەژماری من) دەکات. بەمەش کۆی ژمارەی بانکە بەشداربووەکان دەبێتە چوار بانک کە ئەوانیش بانکی Ashur، BBAC، Cihan وRT.
ئاماژه بهوهشكراوه، ئەم کارە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەت بۆ فراوانکردنی پرۆژەکان و دابینکردنی بژاردەی زیاتر بۆ هاووڵاتییان.
ههروهها راشگهیاندراوه، پرۆژەی (هەژماری من) دەبێتە هۆی دروست بوونی کێبڕکێیەکی تەندروست لە نێوان بانکەکان و بەگوێرەی پێداویستی هاووڵاتیان، ڕێگە بە سوودمەندان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدات بانکی دڵخوازیان هەڵبژێرن، هەروەها زانیاری ڕوون لەسەر کرێی بانکی و بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان دەدات، هەموو زانیارییەکان بۆ سوودمەندانی هەرێمی کوردستان لەم ماڵپەڕەدا بەردەستن:
http:// www.myaccount.gov.krd
حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات لە ئایندەیەکی نزیکدا بانکی زیاتر بخرێتە ناو پرۆگرامەکەوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.