Erbil 3°C شەممە 30 تشرینی دووەم 01:56

سلێمانی.. دەستبەسەر بڕێکی زۆر گوێزو هەنگوینی خراپدا گیرا

کوردستان TV
100%


لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر بڕێک گوێز و هانگوینی هاوردەدا گرتووە کە شیاو نین بۆ خواردن.
لە چەند رۆژی رابردوودا لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان گرت بەسەر بڕی (2) تۆن گوێزدا لەدەرەوەی پارێزگای سلێمانییەوە هاوردەکرابوو، کەبەپێی ئەنجامی پشکنینی کیمیای و فیزیایی بۆی شیاو نەبووە بۆ خواردن، هەربۆیە بڕیاری لەناوبردنی درا.
هاوکات دەستگیرا بەسەر بڕی (150) کگم شیلەو شانەی هەنگوینی هاوردەکراوی بێ بەرواردا کە بەهەنگوین لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێت.
پێشترو بەبڕیاری بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی هەنگوینی شانەی هاوردە و بەبڕیاری تەندروستی سلێمانی شیلەی دروستکراوی هاوردە قەدەغە کراوەو رێگە نادرێت بەناوی هەنگوینەوە لەبازاڕەکاندا بفرۆشرێن.
لیژنە هاوبەشەکان کۆمپانیاو نوسینگەکانی گواستنەوەی شمەک و خۆراک ئاگادار دەکاتەوە کاری گواستنەوە بۆ هیش خۆراک و کاڵایەک نەکەن کە دڵنیا نەبن لە بەرواری دەرچون و بەسەرچونی، لەکاتی سەرپێچیدا رێکاری یاسایی توندیان لەگەڵ دەگیرێتەبەر.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.