دوای ڕووبەڕووبوونەوەکانی گرووپە چەکدارەکانی فەلەستین و ئیسرائیل، ناوچەکە ڕووبەڕووی قەیرانی ئاو بووەتەوە کاتێک کە ژێرخانەکەی زیانی بەرکەوتووە و هیچ کارەبایەک بۆ ئەو ئامێرانەی ئاو دەردەکەن و خاوێنکردنەوەیان نییە، بۆ ئەم مەبەستەش ئەمریکا ئیسرائیلی بۆ دابینکردنی ئاو بۆ باشووری غەززە ئاگادار کردووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 15ـی 10ـی 2023 جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند "کاربەدەستانی ئیسرائیلمان لەبارەی دابینکردنی ئاو بۆ باشووری کەرتی غەززە ئاگادار کردووەتەوە."
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەش دا کە "لە کاتژمێرەکانی ڕابردوودا لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکانم پەیوەندیم هەبووە و پێیان ڕاگەیاندم کە دەستیان کردووەتەوە بە دابینکردنی ئاو بۆ باشووری کەرتی غەززە."
لە ڕێکەوتی 07ـی ئه‌م مانگه كه‌تائیبی عیزه‌ددین قه‌سام باڵی سه‌ربازیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به هێرشكردن بۆسه‌ر بنكه سه‌ربازی و به‌شێک له شاره‌كانی ئیسرائیل، ئۆپه‌راسیۆنی "گه‌رده‌لوولی ئه‌قسا"ـی دژی ئیسرائیل ڕاگه‌یاند و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان هاووڵاتی و سه‌ربازیی ئیسرائیلی كوژران.
له‌به‌رامبه‌ریشدا سوپای ئیسرائیل وه‌ک وه‌ڵامێک بۆ هێرشه‌كه، ئۆپه‌راسیۆنی "شمشێری ئاسنین"ـی دژی گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌له‌ستین ڕاگه‌یاند و تاوەکو ئێستا به‌شێوه‌ی چڕ و به‌رده‌وام ناوچه‌كان له كه‌رتی غه‌ززە بۆردومان ده‌كات و به‌هۆیه‌وه سه‌دان هاووڵاتیی فه‌له‌ستینی كوژراون و هه‌زارانی دیكه‌ش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.