ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی ڕایگەیاندووە كە هێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە دواخراوە بە هۆكارێك لەوانەش بارودۆخی كەشوهەوا.
ڕۆژنامە ئەمریكییەكە لە ڕاپۆرتێكدا ڕایگەیاندووە، پلانی سەرەتایی بۆ هێرشكردنە سەر غەززە لە كۆتایی هەفتەدا بووە.
بەڵام بابەتەكە بۆ چەند ڕۆژێك دواخرا، بەشێكیش بەهۆی بارودۆخی كەشوهەواوە بووە، چونكە كەڵەكەبوونی هەورەكان ئەركەكە قورستر دەكات بۆ فڕۆكەوانە سەربازییەكان و كارپێكەری فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان، بەو پێیەی ناتوانن ڕووپۆشی ئاسمانی بۆ هێزەكانی زەمینی دابین بكەن.
هەفتەی ڕابردوو میدیا ڕۆژئاواییەكان ڕایانگەیاندبوو كە لە ماوەی 48 كاتژمێردا هێرشێكی زەمینی بۆ سەر غەززە دەكرێت، بەڵام دەركەوت كە ئەمە بە هیچ شێوەیەك ڕاست نییە.
بەگوێرەی ئەوەی ڕۆژنامەكە لە زاری سێ بەرپرسی باڵاوە نووسیویەتی، ئامانجەكانی هێرشە زەمینیەكە كۆنترۆڵكردنی شاری غەززە و تیرۆركردنی سەركردەكانی بزووتنەوەی حەماسە .
رۆژنامەیەكی ئەمریكی هۆكاری دواكەوتنی هێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ئاشكرا دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.