سوپای ئیسرائیل رایگەیاند:ئۆپەراسیۆنی سەربازی گەورە لە غەززە دەست پێدەكەین و سەدان هەزار كارمەندی یەدەگ خۆیان بۆ ئەركی جۆراوجۆر ئامادە كردووە.
سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند كە كار بۆ گەیشتن بە ئامانجەكەی دەكات كە بریتییە لە نەهێشتنی بزووتنەوەی حەماس و ژێرخانی بزووتنەوەی حەماس و دەشڵێت: ئێمە بەردەوامین لە چۆڵكردنی دانیشتوانی غەززە بەرەو باشوور..
سوپای ئیسرائیل دەشڵێت: بانگەوازی خۆمان بۆ دانیشتوانی غەززە دووبارە دەكەینەوە كە بچنە باشوور، جەختیشی لەوە كردەوە كە شەرعیەتی حەماس گورزێكی گەورەی بەركەوتووە و ڕووبەڕووی ڕەخنەی نێودەوڵەتی بێ وێنە بووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: هێزەكانمان ئامادەكارییەكی زۆریان هەیە و لە هەموو بەرەكاندا ئامادەن و سوپا بەردەوام دەبێت لە چۆڵكردنی ناوچەكانی دەوروبەری غەززە، بەو پێیەی ناوچەیەكی جەنگی سەربازی داخراوە.
جەختیشیكردەوە: ئێمە لە هەر شوێنێكی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كاردەكەین بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییە ئەمنییەكانی ئیسرائیل.
سوپای ئیسرائیل: هێزەكانمان لە ئامادەباشیدان و ئۆپەراسیۆنی سەربازی گەورە لە غەززە دەست پێدەكەین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.