Erbil 15°C سێشەممە 30 نیسان 15:31

لەیلا فێرناندێز و کاترینا سینیاکۆڤا رووبه‌رووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه‌

لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی هۆنگ کۆنگی كراوه‌
کوردستان TV
100%


لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی هۆنگ کۆنگی كراوه‌ لەیلا فێرناندێزی کەنەدی و کاترینا سینیاکۆڤای چیک روبه‌رووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه‌.
لە قۆناخی پێش کۆتایی پاله‌وانێتیه‌كه‌ فێرناندێز بە دوو کۆمەڵەی بێ وەڵام لە ئانا بلینکۆڤای رووسی و ڕیزبەندی پێنجەمی جیهانی برده‌وه‌،ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان شەش دوو و حەوت پێنج بوو.
لە یاری دووه‌می هه‌مان قۆناخدا سینیاکۆڤا بە دوو کۆمەڵەی لەسەریەک لە مارتینا ترێڤیسانی ئیتاڵی برده‌وه‌و گه‌یشته‌ یاری كۆتایی، ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كانی ئه‌م یاریه‌ش، شه‌ش چوار و شەش دوو بوو.
ئەو دوو یاریزانە پێشتر جارێک لە میانی پاڵەوانێتی کراوەی فەرەنسای سالی 2022 روبه‌رووی یه‌كتری بونه‌ته‌وه‌و، یارییەکەش بە بردنەوەی  لەیلا فێرناندێزی کەنەدی کۆتایی هاتبوو.
 


 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.