به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێرو ژماره‌یه‌كی زۆر له هونه‌رمه‌ندو ستاف و ئه‌كته‌ره‌كانی وێنه‌گرتنی دیمه‌نه‌كانی زنجیره دڕامای ئه‌دیابین" كه به‌رهه‌می كه‌ناڵی سه‌ته‌لایتی كوردستان تیڤیه له‌سه‌ر قه‌ڵاتی هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو ....
ئه‌م زنجیره درامایه مێژووییه باس له دیرۆكی یه‌ك سه‌ده به‌ر له ئه‌مرۆی بزافی ئازادیخوازی كوردستان ده‌كات" به تایبه‌ت ئه‌و سه‌ركرده‌و شۆرشگێرانه‌ی رۆڵیان له پاراستنی قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد هه‌بووه...
كه به دانایی و تێكۆشان و خه‌باتی بێ وچانیان و به‌هێزی بیر‌و هۆشیان ڕێگه‌یان نه‌داوه داگیركه‌ران و دوژمن و نه‌یاران به گشت پیلان و مه‌رامه ناڕه‌واكانیان بگه‌ن" هه‌ر ئه‌م تێكۆشان و خۆڕاگری و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ی ئه‌م رابه‌رانه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌لومه‌رجه به‌رده‌وامه‌دا له سه‌ده‌ی رابردوو، وایكرد ئه‌م گه‌له ده‌یان ههورازو نشێو ببڕێ و كۆڵنه‌ده‌رانه به خه‌بات و قوربانیدانی خۆی بگاته راپه‌ڕین و ده‌سكه‌وته‌كانی نێو قه‌واره‌ی ئه‌مڕۆی كه له هه‌رێمی كوردستاندا به‌رقه‌رار بكات .
زنجیره درامای (ئه‌دیابین) لە دەرهێنانی هونەرمەند حەسەن عەلی، نووسین و سیناریۆی کەریم عەبدوڵڵا.
یه‌كه‌م گرتەی سه‌ره‌كی زنجیره درامای ئه‌دیابین به چاودێری پارێزگاری هه‌ولێر وێنه‌ی گیرا
به‌رهه‌می كه‌ناڵی سه‌ته‌لایتی كوردستان تیڤییه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.