Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 04:34

لەبزوتنەوەی شانۆی کوردیدا ڕەخنەگرەکان زۆربەیان خەڵکی هەولێرن

کوردستان TV
100%


وەکو ئاشکرایە پڕۆسەی ڕەخنە لەبواری شانۆدا زۆر گرنگە ، ڕەگەزێکه لە بنەماکانی پێکهاتەو تەواوکاری نمایشی شانۆیی ، ئەگەر ئاوڕێکی خێرا لە بزاڤی شانۆ لەکوردستان بدەینەوە بۆمان دەردەکەوێت هەر لە سەرەتای هەفتاکانی سەدەی ڕابردوو تاکو ئەمڕۆ ئەو نوسەرو ڕۆشنیرانەی کەخولیای ڕەخنەی شانۆییان هەبوە زۆریان خەڵکی هەولێرن و بەپێی قۆناغەکان ڕۆڵی کاریگەریان بینێوە لەبواری ڕەخنەی شانۆیی دا لەوانەش : محەمەد تەیمور،د.کەمال غەمبار، سەباح هورمز، حەیدەر عەبدولڕەحمان، ، موحسین محەمەد،  موئەیەد فەقێ ،نازم دوڵبەند، مەحمود زامدار، سلێمان گەڵاڵی ، حەمەسوار عەزیز . ئەم پۆلە نوسەرو هونەرمەندانە بەپێی توانایان خزمەتێکی باشی بواری ڕەخنەیان کردوە، هەندێکیان بەبەردەوامی و هەندێکیان لە قۆناغێکی تایبەتدا ، ئەوەی گرنگە کە پێویستە بگوترێت هۆکارەکان زۆرن کەهەولێر پشکی شێری بەرکەوتوە لە بواری نوسینی ڕەخنەیی کەمن لەتوێژینەوەیەکی زانستی و هونەری بە وردبینیەوە لەسەری دەدوێم بەڵام لێرەدا ئاماژە بەچەند خاڵێک دەکەم:
1- شاری هەولێربەدرێژایی مێژوو تاکو ئەمڕۆ مەڵبەندی پێکەوە ژیانی ئایین و مەزهەب و نەتەوە جۆراو جۆرەکانە
2- هەولێر واهەڵکەوتوە کە پایتەخت و ناوەڕاستی هەموو شارەکانی باشوری کوزدستانە
3- لەڕابردودا باشترین و زۆرترین هۆڵی شانویی لەشاری هەولێر هەبووە بۆ نمایشی شانۆیی
4- لەساڵانی حەفتاکانەوە تاکو ئەمرۆ جگە لە نمایشە شانۆییەکانی شاری هەولێر بەبەردەوامی نمایشە شانۆییەکانی سلێمانی و دهۆک و کەرکوک لەسەر شانۆکانی هەولێر نمایش کراوە
5-لەساڵانی حەفتاکانەوە تاکو ئەمڕۆ زۆرترین ڤیسیڤاڵی شانۆیی لە هەولێر سازکراوە
6- هەموو جۆرە فیکرو ئایدۆلۆژیا جیاوازەکان لەشاری هەولێر ڕۆڵی کاریگەریان هەبوە بۆ ڕەنگدانەوەیان لەبواری ڕەخنەی شانۆیی لەڕاستەوە بۆ چەپ ، لەچەپەوە بۆ ئاراستەی جیاوازتر
7- سەرجەم ڕەخنەگرە شانۆییەکانی هەولێر لەساڵانی حەفتاکان و هەشتاکان  ئامادەییەکی باشیان هەبوە لەنمایشە شانۆییەکانی شانۆی عێراقی
8- ڕەخنەگرە شانۆییەکانی شاری هەولێر بەردەوام ئامادەییەیان هەبوە لەنمایشە شانۆییەکانی سلێمانی و کەرکوک و دهۆک
9-روحی بێلایەنی لە لای رەخنەگرە شانۆییەکانی شاری هەولێر هۆکارێک بوە کە ڕەخنە شانۆییەکانی بە سینگێکی فراوانەوە پێشوازی لێبکرێت
10- زۆربەی ڕەخنەکرەکانی شانۆیی شاری هەولێر شارەزاییەکی باشیان هەبوە لەنوسین بە زمانی کوردی وعەرەبی و فارسی و تورکی
11- ڕەخنەگرانی شانۆیی لەشاری هەولێر هەر وەکو ئەرکێک درکیان بە بۆشایی بواری ڕەخنەگرتن کردوە و لەژێر کاریگەری پێشبڕکێ توانیویانە ئەم بۆشاییە پڕبکەنەوە
12- ڕەخنەگرە شانۆییەکانی شاری هەولێر لایەنگیری و شارچیەتیان نەکروە و هەر کەسەو بەتێڕوانینی خۆی لەناو جیهانی شانودا لەقۆناغێک ڕۆڵی بەرچاویان هەبوەو هەندێکیان تاکو ئێستاش هەر بەردەوەمن و جێگای متمانەی دەرهێنەرەکانن و ڕەخنەکانیان دەرئەنجامی شەونخونیانە و ئەوەش جێگای شانازیە بۆ شاری هەولێر

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.