Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 03:57

10ئۆکتۆبەر رۆژی جیهانی ته‌ندروستی ده‌روونی

کوردستان TV
100%


هه‌روه‌ك چۆن ته‌ندروستی جه‌سته‌یی گرنگه‌ بۆ هه‌رتاكێك ، به‌هه‌مان شێوه‌ش ته‌ندروستی ده‌روونی گرنگی خۆی هه‌یه‌،كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌لای ئێمه‌ زۆر كه‌م گرنگی پێده‌رێت.

رۆژی 10ئۆکتۆبەری ھەموو ساڵێک ، بە رۆژی جیھانی بۆ تەندروستی دەروونی داندراوە ، ئەم رۆژەش بە دەرفەتێک دادەندرێت بۆ ھۆشیارکردنەوە و ئاگادارکردنەوەیە بەرامبەر کێشە و گرفتە دەروونییەکان ، بابەتی سەرەکی ئەمساڵیش رێگرییە لە خۆکوژی .
بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 1992بە بۆنەی رۆژی جیھانی تەندروستی دەروونی ئاھەنگ گێڕدرا ، ئەویش لە رێگەی یەکێتی جیھانی بوو بۆ تەندروستی دەروونی .
لەم رۆژەدا خەڵکی ئاشنا دەکرێن لەسەر گرنگی تەندوستی دەروونی و کارکردن لەسەر چارەسەرکردنی ھەموو کێشە دەروونییەکان ، لەگەڵ دۆزینەوەی شێوازی گونجاو بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییە دەروونیەکان کە لە ئەنجامی فشارەکانی ئەم سەردەمەی ژیان دووچاری مروڤ دەبن .
رۆژی جیھانی تەندروستی دەروونی تەنھا رۆژێک نیە بەڵکو ھەفتەیەک بۆ ھۆشیارکردنەوەی تەندروستی دەروونی تەرخان دەکرێت.
ھەموو ساڵێک نزیکەی (800) ھەزار کەس ژیانی خۆیان رووبەڕووی مەرگ دەکەنەوە ، ئەمە جگە لە ژمارەیەکی زۆر ،کە بەهۆی تێکچوونی تەندروستی دەروونیان ھەوڵی خۆکوشتن دەدەن .
چه‌ند راستییه‌ك له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌روونی :
خۆكوشتن به‌ دووه‌م هۆكاری سه‌ره‌كی مردن له‌سه‌ره‌تاسه‌ری جیهان داده‌ندرێت .
چاوه‌ڕێش ده‌كرێت له‌ ساڵی داهاتوو خه‌مۆكی یه‌كێك بێت له‌ هۆكاره‌كان بۆ په‌كه‌وتن له‌ هه‌موو جیهان .
له‌سه‌ره‌تاسه‌ری جیهان (20%)ی منداڵان و هه‌رزه‌كاران به‌ده‌ست شڵه‌ژان و كێشه‌ی ده‌روونی ده‌ناڵێنن .
شڵه‌ژانه‌ ده‌روونییه‌كان هۆكارن بۆ دووچاربوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی تری وه‌كو شه‌كره‌ و نه‌خۆشی دڵه‌ڕاوكێ .
تاكو ساڵی 2030 نه‌خۆشی و گرفته‌ ده‌روونییه‌كان به‌ (16) ترلیۆن دۆلار له‌سه‌ر ئابوری جیهان ده‌كه‌ون .
شه‌رم دوژمنێكی بێ ده‌نگی نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌كانه‌ .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.