Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 13:29

شانۆكارانی دهۆك دوو شانۆگه‌ری له‌ هه‌ولێر نمایش ده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆ/هه‌ولێر،میوانداری دووبه‌رهه‌می شانۆیی شانۆكارانی دهۆك ده‌كات.
 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆ/هه‌ولێر ،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆ/دهۆك ،كۆما شانۆیا شۆره‌شڤان
  دوو شانۆگه‌ری له‌ شاری هه‌ولێر نمایش ده‌كه‌ن.
شانۆگه‌ری یه‌كه‌م له‌ ژێر ناوی (كولاڤ و په‌یك) له‌ نووسینی (غسان كنعان ) وه‌رگێرانی (ها عه‌بدولعزیز) ئاماده‌كردنی عادل حه‌سن،  نواندنی( عادل حه‌سن رێزان محمه‌د تاهیر).
 شانۆگه‌رییه‌كه‌،ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌10-10-2023 كات 4:30 ئێواره‌ له‌ هۆڵی (فه‌رهاد شه‌ریف) له‌په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێر نمایش ده‌كرێت.
شانۆگه‌ری دووه‌م به‌ناوی (ده‌روێش یان گۆدۆ) له‌ نووسینی (هلكه‌ت ئیدریس عابد) ئاماده‌كرن و ده‌رهێنانی (حه‌مرین جه‌میل) له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 11-10-2023 كات 4:30 ئێواره‌ له‌ هۆڵی (فه‌رهاد شه‌ریف) له‌ په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێر نمایش ده‌كرێت.

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.