Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 16:44

كه‌تائیبی قه‌سام بۆ ئیسڕائیل: له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر بۆردومانێك بارمته‌یه‌ك ده‌كوژین

کوردستان TV
100%

كه‌تائیبی قه‌سام ئه‌مشه‌و دووشه‌م هۆشداری دایه‌ ئیسڕائیل، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر بۆردومانێكیاندا بۆ سه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی فه‌ڵه‌ستینی، بارمته‌یه‌كی ئیسڕائیلی ده‌كوژین.

ئه‌بوو عوبه‌یده‌ گوته‌بێژی كه‌تائیبی قه‌سام باڵی چه‌كداری بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ ڕێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه‌ گوتی: له‌ چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا بۆردومانه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر خانوو و شوێنی خه‌ڵكی سڤیل زیادیان كردووه‌.

گوتیشی: له‌مباره‌یه‌وه‌ دوژمن ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر ئێستا بۆردومانه‌كان بۆ سه‌ر شوێنه‌ نیشته‌جێبوونه‌ مه‌ده‌نییه‌كان رانه‌گرن، ئه‌وا له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر بۆردومانێكیاندا بارمته‌یه‌كی ئیسڕائیلی ده‌كوژین.

هه‌روه‌ها گوتی: جگه‌له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر سوپای ئیسڕائیل راسته‌وخۆ‌ بۆردومانه‌كان ڕانه‌گرێت، ئه‌وا ئێمه‌ش به‌ چڕی ده‌ست به‌ بۆردومانه‌كانی ته‌لئه‌بیب و ناوچه‌كانی تر ده‌كه‌ینه‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌مشه‌و كوژرانی 10 هاووڵاتی سڤیلی فه‌ڵه‌ستینی به‌ بۆردومانه‌كانی ئیسڕائیل له‌ كه‌رتی غه‌زه‌ ڕاگه‌یه‌نرا.

شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و سوپای ئیسڕائیل ئه‌مڕۆ پێ ده‌نێته‌ سێیه‌م ڕۆژییه‌وه‌، ئه‌مشه‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسڕائیل جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م سێ رۆژه‌دا 900 ئیسڕائیلی كوژراون و 2600 كه‌سی تریش بریندار بوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.