Erbil 31°C چوارشەممە 09 ئەیلوول 16:09

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی باڵیۆزی ڕووسیا ده‌كات

100%

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا له‌ عێراق کرد و سوپاسی هه‌وڵه‌كانی كرد بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕووسیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9ـی ئەیلوول، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به ‌بۆنه‌ی کۆتاییهاتنی ئه‌رکەکەیەوە وەک باڵیۆزی ڕووسیا له‌ عێراق، پێشوازیی له‌ ئێلبروس كوتراشێڤ كرد.

له‌ دیدارێكدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هه‌وڵه‌كانی ئێلبروس كوتراشێڤی كرد بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕووسیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌روه‌ها هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌رك و كاری نوێیدا بۆ خواست.

لای خۆیه‌وه‌، باڵیۆزی ڕووسیا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوكاری و پشتیوانیی سه‌رۆكایه‌تی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ماوه‌ی ئه‌ركه‌كه‌یدا ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌سه‌ر خواستی ڕووسیا بۆ بره‌ودانی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستاندا کرده‌وه‌.

په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیدارەکە بوو که‌  كونسوڵی گشتیی ڕووسیا له‌ هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ریان ئاماده‌ی بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.