Erbil 31°C چوارشەممە 09 ئەیلوول 14:09

لە کەلار ئافرەتێکی تەمەن 56 ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

100%

لە گەڕەکێکی قەزای کەلار ئافرەتێکی تەمەن 56 ساڵ گیانی لەدەست دا و پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، ڕووداوەکە خۆکوژی بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ـی ئەیلوول، عەقید سۆران محەمەد غەریب، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شۆڕشی قەزای کەلارەوە تەرمی ئافرەتێک بەناوی(ب. م. خ) لەدایکبووی 1970 گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی شەهید هەژار.

بەپێی قسەکانی گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ئافرەتەکە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەست داوە. 

پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوە دا، بە گوتەی کەسوکاری ناوبراو ، ئافرەتەکە بە فیشەک خۆی کوشتووە. لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و هێزەکانی پۆلیس لەسەر هۆکار و چۆنیەتیی ڕووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.