Erbil 5°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 18:46

نا‌تا‌نیاهۆ هه‌ڕه‌شه‌ توند ده‌كات: رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕین

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل هه‌ڕه‌شه‌ی توندی كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ وڵامه‌كانیان بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی له‌ ناوچه‌ی غه‌زه ئه‌وه‌نده‌ به‌هێز و سه‌خت ده‌بێت‌، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕێت.

بنیامین نا‌تا‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كۆبووه‌ته‌وه‌ و دواتریش نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ نه‌ته‌نیاهۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ گوتوویه‌تی: ئیسڕائیل هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی چڕ ده‌كاته‌وه‌ بۆ یارمه‌تیدانی سه‌ربازان، بۆیه‌ داوتان لێ ده‌كه‌م كه‌مێك ئارام و به‌رگه‌ بگرن، چونكه‌ ئێمه‌ به‌ وڵامه‌كانمان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕین.

نا‌تا‌نیاهۆ هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: هێرشه‌ پێچه‌وانه‌كانمان بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ قۆناغی سه‌ره‌تایه‌ و هێشتا رۆژه‌ سه‌خته‌كان نه‌هاتوون.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو كه‌تیبه‌ی عیزه‌ددین قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌ڕاسیۆنی سه‌ربازی گه‌رده‌لوولی ئه‌قسا دژی ئیسڕائیل ڕاگه‌یاند، به‌هۆیه‌وه‌ تا ئێستا شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامه و به‌ سه‌دان كه‌س له‌ هه‌ردوولا كوژراون‌.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.