کەمێک پێش ئێستا؛ فڕۆکەخانەی هامبۆرگی ئەڵمانیا ڕاگرتنی سەرجەم گەشتەکانی لەڕێگەی فڕۆکەخانەکە ڕاگەیاند بەهۆی هەڕەشەی هێرشکردنەسەر فڕۆکەیەک لەلایەن ئێرانەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 09ـی 10ـی 2023 فڕۆکەخانەی هامبۆرگی ئەڵمانیا ڕاگرتنی هەڵسان و نیشتنەوەی فڕۆکەکانی ڕاگەیاند بەهۆی گرتنەبەری ڕێوشوێنە ئەمنییەکانەوە.
ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی لە زاری گوتەبێژی فڕۆکەخانە بڵاوی کردەوە، "دوای هەڕەشەی هێرشکردنە سەر فڕۆکەیەک کە لە تارانی پایتەختی ئێرانەوە هاتبوو، گەشتە ئاسمانییەکانمان ڕاگرتووە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.