Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 03:24

سلێمانی .. لەمانگێكدا 961 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایك بوون

کوردستان TV
100%


بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/9/2023) لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 2.560 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 1.453 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو 961 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون و 492 منداڵیان كوڕ بوون و 469 منداڵیان كچ بووە، لەو ژمارەیە 565 منداڵ بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و 396 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون.

هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 173 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و 12 حاڵەتی لەدایك بوونی دووانە و 1 حاڵەتی لە دایكبوونی سیانە و 97 لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە و هەروەها 1.232 سۆنەریش گیراوە. 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.