ئەمڕۆ شەممە ئەمریكا ئەو هێرشەی حەماسی دژی ئیسرائیل ئیدانە كرد، كە بریتی بوو لە هەڵدانی هەزاران موشەك و دزەكردنی ژمارەیەك چەكدار بەرەو ناوچەكانی باشووری ئیسرائیل.
ستیفانی هالێت، بەرپرسی بە وەكالەتی نوێنەرایەتی ئەمریكا بۆ ئیسرائیل رایگەیاند: هەڵدانی بێ جیاوازی مووشەك لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی ئیسرائیل شەرمەزار دەكەم.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمریكا لەگەڵ ئیسرائیل وەستاوە، من لە پەیوەندیدام لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل، پشتگیری لە مافی تەواوی ئیسرائیل دەكەم بۆ بەرگریكردن لە خۆی بەرامبەر بەو جۆرە كردەوانە.
لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: بە بینینی وێنەی كوژراو و بریندارەكان ناڕەحەت بووین.
شایانی باسە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بزووتنەوەی حەماس دوو هێرشی لەناكاوی دژ بە ئیسرائیل دەستپێكرد.كەتیبەكانی عیزەددین قەسام-یش، باڵی چەكداری بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی، بەرپرسیارێتی خۆی لە هەڵدانی ئەو مووشەكانە لە ئەستۆ گرت و ئاماژەی بەوەدا كە چەكدارەكانی زیاتر لە پێنج هەزار مووشەكیان تەقاندووە.
دواتر سوپای ئیسرائیل لە وەڵامی هێرشەكەی حەماسدا دۆخی "ئاگاداری جەنگ"ی ڕاگەیاند، هەروەها هێرشی ئاسمانی بۆ سەر كەرتی غەززە دەستپێكرد.
ئەمریكا هێرشە كتوپڕەكەی حەماس ئیدانە دەكات و لەگەڵ ئیسرائیل دەوەستێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.