بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/9/2023) لەسەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان لەشاری سلێمانی 1.532 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە ، 21 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 614 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێربوون و 918 نەخۆشیان لەگەڕەزی مێ بوون.
ئەو نەخۆشانەی مانگی رابردوو لەسەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان بینراون 331 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵەوە بووە، 915 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (45-64) ساڵدا بووە، 271 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بووە و 15 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵەوە بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.