Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 12:35

ڤیدیۆ .. لە ناوچە بەرزەكانی وان و هەكاری بەفر باری

کوردستان TV
100%

لە ناوچەی كارابەت كە سەر ڕێگای وان-باهچەسەرایە دوو هەزار و 985 مەتر لە ئاست ڕووی دەریاوە بەرزە، بارینی بەفر كاریگەر بوو.
تیمەكانی 11مین ناوچەی بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانەكان، دەستیان كرد بە كارەكانیان لەبارەی یەكەم بەفری ساڵ كە لە ناوچەكە باری.
بەهۆی چڕی تەمەوە، لە ناوچەی كوروباش كە دوو هەزار و 225 مەتر لە ئاست ڕووی دەریاوە بەرزە و دەكەوێتە سەر ڕێگای وان-هەكاری، مەودای بینین دابەزیوە.
هاوكات بەهۆی بەردەوامی بارانی بەفرەوە لەناوچەكە، شۆفێران دووچاری سەختی بوون لە ڕێكردندا.
لە پارێزگای هەكاری، بارینی بارانی بەلێزمە لە ناوەندی شار و بارینی بەفر لە ناوچە بەرزەكان كاریگەر بوو.
بەهۆی بارینی بەفرەوە، چیای سومبول و دەوروبەری بەرگی سپیان پۆشی، كە سێ هەزار و 467 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.
هاوكات شەوی رابردوو. یەكەم بەفری ئەمساڵ ،لوتكە چیای حەساری سەكران و هەڵگوردی لە دەڤەری باڵەكایەتی گرتەوە. 
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.