Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 11:23

وەزیری بەرگریی عێراق سەردانی تورکیا دەکات

کوردستان TV
100%

وەزیری بەرگریی عێراق بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە ئەنقەرە و بڕیارە لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا باس لە هاریکاریی و هەماهەنگی نێوانیان بکەن.

سبەی پێنجشەممە 05ـی 10ـی 2023 سابت محەمەد عەباسی وەزیری بەرگریی عێراق لەسەر بانگهێشتی یەشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا دەچێتە ئەنقەرە و تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگی نێوان هەردوولا دەکەن.

بڕیارە وەزیری بەرگریی عێراق سبەی لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕێوڕەسمێکی سەربازییدا پێشوازیی لێ بکرێت، لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی گولەر کۆ ببێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بابەتەکانی بەرگریی دووقۆڵی و هەرێمیی، ئاسایش و هاریکاریی لە پیشەسازیی بەرگرییدا دەکرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.