ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م زانیاری نوێی له‌سه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه بڵاو كرده‌وه كه ناونراوه (نیپا) و به مه‌ترسیدار و بكوژی مرۆڤ داده‌نرێت.
مانگی ڕابردوو له هه‌رێمی كیرالا له باشووری هیندستان 6 حاڵه‌تی نوێی تووشبووی ڤایرۆسه‌كه ڕاگه‌یه‌نرا، دوو له‌و تووشبووانه دوای چه‌ند رۆژێكی كه‌م له تووشبوونیان به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ست دا.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهان ڕایگه‌یاند: له رۆژی 15ی ئه‌یلوولی ڕابردووه‌وه هیچ حاڵه‌تێكی تووشبووی نوێی ڤایرۆسی نیپا ڕانه‌گه‌یه‌نراوه.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌ی كه پێشتر تووشی ڤایرۆسه‌كه ببوون سه‌رجه‌میان له ره‌گه‌زی نێر بوون و ته‌مه‌نیان له‌نێوان 9 بۆ 45 ساڵ بووه و دانیشتووی یه‌ك ناوچه بوون.
ڕێكخراوه‌كه نه‌شی شارده‌وه كه ڤایرۆسه‌كه به مه‌ترسیدار و بكوژ داده‌نرێت، جه‌ختیشی كرده‌وه كه تا ئێستا نه‌یانتوانیوه ڤاكسین دژی ڤایرۆسه‌كه به‌رهه‌م بهێنن.
ڤایرۆسی نیپا سه‌رچاوه‌كه‌ی له باڵنده‌ی شه‌مشه‌مه‌كوێره و ئاژه‌ڵی به‌راز دروست ده‌بێت و به‌شێوه‌ی به‌ركه‌وتن بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.