د. سۆران سابیر عوسمان، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان، روونكردنهوه سهبارهت بهسهر ئێشه له منداڵان كه بۆچی زیاددی كردووه هۆكارهكهی ئاشكرادهكات.
پزیشكهكه رایگهیاندووه، سەرئێشە لە منداڵان حاڵەتێکی باوە و کۆمەڵێک هۆکاری جیاوازی هەیە کە زۆربەی جار جێی ترس نیە، بەڵام دەکرێ نیشانەی نەخۆشیەکی جدی و مەترسیدار بێت.
د. سۆران سابیر عوسمان، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان دهشڵێت، لە ئێستادا زۆر بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان و شاشەکانی مۆبایل و ئایپاد و تیڤی هۆکارێکی باوی سەرئێشەن لە منداڵان کە ڕۆژانە سەردانی نەخۆشخانە و کلینیکی پزیشکی دەکەن.
راشیگهیاندووه، خۆشبەختانە بە وازهێنان و دورکەوتنەوە لەو هۆکارانە سەرئێشەکە چارەسەر دەبێت بۆیە داوا لە دایک و باوکان دەکەم بۆ پاراستنی منداڵەکانیان لە سەرئێشە و گیروگرفتەکانی تری شاشەکان کاتی سەیرکردنی ئەو ئامێرانە کەمبکرێتەوە کە زیاتر نەبێت لە دوو کاتژمێر لە شەو و ڕۆژدا.
د. سۆران سابیر عوسمان، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان راشیدهگهێنێت، بوونی ئەو نیشانانەی خوارەوە لەگەڵ سەرئێشە پێویست دەکات سەردانی پزیشک بکەی بەزووترین کات:
1. بونی تا و ڕشانەوە لەگەڵ سەرئێشە
2. سەرئێشەی توند و بەردەوام کە بە ئازار شکێن باش نەبێت
3. سەرئێشەیەک ببێتە هۆی تێکچونی خەو و هەڵسان لە خەو
4. سەرئێشەی بەیانیان یان زیاد بونی لە کاتی پاڵکەوتن
5. ئەگەر هاتوو منداڵ هاوسەنگی تێکبچێت یان کار بکاتە سەر ڕۆیشتن و قسەکردن و بینینی
6. بونی گەشکە یان گۆڕانکاری لە بیرکردنەوە و هەڵسوکەوت و کەسایەتی منداڵەکە
7. سەرئێشەی لەناکاو و زۆر توند
8. سەرئێشە دوای زەبر و بەربونەوە
9. دابەزینی کێشی منداڵەکە
10. هەر کات سەرئێشەکە بووە هۆی نیگەرانی دایک و باوکەکە پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بکەیت
ژێدهر- خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.