Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 14:34

وەرگەڕانی پاسێك گیان لەدەستدانی 6 كەس و برینداربوونی 35 كەسی دیكەی لێكەوتەوە

کوردستان TV
100%

لە ئاكامی وەرگەڕانی پاسێكی نەفەر هەڵگر لە شارۆچكەی مەرزیفۆن لە پارێزگای ئاماسیا، شەش كەس گیانیان لەدەستدا و 35كەسی دیكەش برینداربوون.
بە پێی زانیارییە بەراییەكان، پاسێكی نەفەر هەڵگر كە لە ئەنقەرەوە بەرەوە تۆكات بەڕێ كەوتبوو، لە نزیك شارۆچكەی مەرزیفۆن، كۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستداوە و لە ئاكامدا وەرگەڕاوە.
دوای ئاگاداركردنەوەیان، تیمەكانی تەندروستی، پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و بە پێی سەرەتاییترین زانیارییەكانیش، شەش كەس لە ئاكامی ئەو ڕووداوە گیانیان لەدەستداوە.35برینداری ڕووداوەكەش بۆ نەخۆشخانەی شارۆچكەی مەرزیفۆن گواستراونەتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.