Erbil 15°C شەممە 25 ئایار 04:17

له‌ یاری كۆتایی پاله‌وانێتی تێنسی نینگبۆی چینی ئه‌نه‌س جابر و نادیه‌ شنایده‌ر رووبه‌رووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌یاری كۆتایی پاله‌وانێتی تێنسی نینگبۆی چینی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 30ی9ی2023، ئه‌نه‌س جابری تونسی و نادیه‌ شنایده‌ری رووسی روبه‌رووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه‌.
ئه‌نه‌س جابری تونسی سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی نینگبۆی چینی کە خاوه‌نی نازناوی پاله‌وانێتیه‌كه‌ 250 خاڵ وه‌رده‌گرێت، دوای ئەوەی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە كۆمه‌له‌یه‌ك، لە نادیەپۆدرۆسکای ئەرجەنتینی بردەوە.
ئه‌نه‌س جابر له‌ كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م باش ده‌رنه‌كه‌وت و له‌به‌رامبه‌ردا نادیه‌ پۆدرۆسكا باشتر بوو ، توانی ئه‌م كۆمه‌له‌یه‌ له‌ سوودی خۆی ته‌واو بكات به‌ شه‌ش به‌رامبه‌ر به‌ سێ خال له‌و یارییەی كه‌ 110 خولەکی خایاند.
له‌ كۆمه‌له‌ی دووه‌م و سێیه‌م ئه‌نه‌س جابر گه‌رایه‌وه‌ نێو كه‌شی ركابه‌ری و توانی دوو كۆمه‌له‌ی یه‌ك له‌ دوای بباته‌وه‌ به‌ئه‌نجامی شه‌ش یه‌ك و شه‌ش دوو ، به‌مه‌ش یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی دوو كۆمه‌له‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌له‌یه‌ك و خۆی گه‌یانده‌ یاری كۆتایی پاله‌وانێتیه‌كه‌.
لە یاریی کۆتاییدا کە بڕیارە ئه‌مرۆ بەڕێوەبچێت، پاڵەوانی تونسی ڕووبەڕووی دیانا شنایدەری ڕووسی ببێتەوە،  كه‌ ئه‌ویش له‌ هه‌مان قۆناغ لە لیندا فرۆڤێرتۆڤای چیکی برده‌وه‌.
 
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.