قایمقامی هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چه‌ندان كۆگای ده‌رمان و نۆرینگه‌ی كۆڵانانیان له شاره‌كه داخستووه.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند:ئەمڕۆ پێنجشەم لیژنەکانی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر و کوالێتی کۆنتڕۆڵی دەرمان(KMC) لە درێژەی کار و چالاکییەکانیان هەڵسان بەداخستنی 6 کۆگای دەرمان و 2 دەرمانخانە و نۆرینگەیەکی له‌کۆڵانان لە شاری هەولێر.
ڕاشیگه‌یاند: هۆكاری داخستنی ئه‌م شوێنانه به‌هۆی پابەند نەبوونیان بووه بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.