فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگه‌یاند،كاركردن لە 40 پۆند بەردەوامە و پلانیش بۆ 71 پۆندی دیكە هەیە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ی9ی2023، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، بۆ زیادکردنی ئاوی سه‌رزه‌وی و بەکارهێنانی هەمەلایەنەی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگیی تایبه‌تی به دروستكردنی پۆند داوە، ئەمەش بۆ باشتر سوودوه‌رگرتن له ئاوی سه‌رزه‌وی و پاراستنی ئاوی ژێرزەوی؛ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تا ئێستا 110 پۆند لەلایەن کابینەى نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ته‌واو كراون و بۆ كاری كشتوكاڵی و سامانی ماسی سوودیان لێ وه‌رده‌گیرێت؛ لە هەمان کاتدا كاركردن لە 40 پۆندیش بەردەوامە و پلانیش بۆ دروستکردنی 71 پۆندی نوێ هەیە.
فه‌رمانگه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بوارەدا رەچاوی پێویستی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە و لەو چوارچێوەیەشدا لە پارێزگای هه‌ولێر 36 پۆند كاره‌كانیان ته‌واو كراوه و لە پارێزگای دهۆك به هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی، كه بۆ درووستكردنی پۆند گونجاوتره، 57 پۆند تەواو کراون. له سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان، ١٧ پۆند كۆتایی هاتوون. هاوکات لە هەموو ناوچەکان کارکردن لە 40 پۆند بەردەوامە و پلانیش هەیە 71 پۆندی دیکە لە شوێنی گونجاو دروست بکرێن.
له كۆتاییدا فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، پۆندسازی و دروستکردنی چاڵاو، بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ، سامانی ئاژه‌ڵ و ماسی و باخداری، گه‌شتوگوزار و پیشه‌سازی لێ دەکەوێتەوە. هاوکات دەبێتە پارێزەرێکی گرنگی ئاوى ژێرزەوی و ئەو سامانە بۆ ئایندە دەپارێزێت، لەو سۆنگەوەیە کابینەى نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگی بە دروستکردنی پۆندەکان لە هەموو ناوچەکان دەدات.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.