Erbil 16°C یەکشەممە 10 کانونی یەکەم 10:27

داعش له‌ چیای حه‌مرین هێرشی كرده‌ سه‌ر سوپای عێراق

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م چه‌كدارانی داعش له‌ زنجیره‌ چیای حه‌مرین له‌ سنووری پارێزگای دیاله‌، هێرشیان كرده‌ سه‌ر باره‌گای سوپای عێراق.

هێرشه‌كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی داعشه‌وه‌ بۆ سه‌ر باره‌گای سوپای عێراق ئه‌نجامدراوه‌ له‌ چیای حه‌مرین له‌ باكوری خۆرهه‌لاتی پارێزگای دیاله‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ هێرشه‌كه‌دا سه‌ربازێكی سوپای عێراق كوژراوه‌ و یه‌كێكی تریش بریندار بووه‌.

زنجیره‌ چیاكانی حه‌مرین له‌ به‌ری پارێزگای دیاله‌ تا ده‌گاته‌ كه‌ركووك بۆته‌ مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعش و له‌وێوه‌ هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر سوپای عێراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن و كاری تیرۆیستی تا سنووره‌كانی به‌غدای پایته‌خت ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.