لە ئاكامی وەرگەڕانی پاسێكی نەفەر هەڵگر لە شارۆچكەی هۆراسان لە پارێزگای ئەرزەڕۆم، سێ كەس گیانیان لەدەستدا و 22 كەسی دیكەش برینداربوون.
ڕووداوەكە لە سەر ڕێگای هۆراسان-ئەرزەڕۆم ڕوویدا و، دەستبەجێ تیمەكانی تەندروستیی و ئاگركوژێنەوە و پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە.
تیمەكان بە شكاندنی جامەكانی پاسەكە توانییان ئەو گەشتیارانەی لەناو پەسەكەدا گیریان خواردبوو ڕزگار بكەن.
یەكێك لە سەرنشینانی پاسەكە لە شوێنی ڕووداوەكە گیانی لەدەستداو و دوو كەسی دیكە لە بریندارەكان لە پاش گەیاندنیان بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا.
هاوكات بریندارانی ڕووداوەكە كە ژمارەیان 22 كەسە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەكانی ناوچەكە.
لە ئاكامی وەرگەڕانی پاسێك 3 كەس گیانیان لەدەستدا و 22 كەسی دیكەش برینداربوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.