Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 12:45

میسرییەك دایك و باوكی خۆی سەردەبڕێت 

کوردستان TV
100%

لێكۆڵینەوەكانی میسر وردەكاریی ورووژێنەریان لەو ڕووداوەدا ئاشكرا كرد كە تەرمی پیاوێك و هاوسەرەكەی لەناو شوقەكەیان لە ڕۆژهەڵاتی ئەسكەندەریە دۆزرایەوە، دوای ئەوەی دەركەوت تاوانباری ڕووداوەكە كوڕەكەیانە، كە وەك پزیشكی بێهۆشكاری كاردەكات.
بەگوێرەی ماڵپەڕی "قاهیرە 24"، شایەتحاڵان ئاشكرایانكردووە، ڕاستەوخۆ دوای ڕوودانی تاوانەكە، كوڕی قوربانییەكان چووەتە مزگەوتەكە و بەردەوام بووە لە دووبارەكردنەوەی بانگدان و گریانێكی توند، هەروەها بەردەوام بووە لە قسەی بێ سەروبەر، دواتر روون بۆتەوە كە كوڕەكە پێشتر نەخۆشی دەروونی هەبووەو چارەسەری وەرگرتووە.
بە گوێرەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانی پۆلیس ئەو كەسەی تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی ڕووداوەكە كوڕی قوربانییەكان بووە و بەدەست باری دەروونی خراپەوە دەناڵێنێت ،كە بووەتە هۆی ئەوەی دایك و باوكی خۆی سەرببڕێت.
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.