لە پارێزگای کەرکووک شەش کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بڵاوکردنەوەی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیر کران و دەستیش بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا گیرا.
ئەمڕۆ شەممە 23ـی 09ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی کەرکووک ڕایگەیاند: لە هەڵمەتیکدا توانیمان شەش تۆمەتبار لە گەڕەکە جیاوازەکانی کەرکووک دەستگیر بکەین.
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی کەرکووک ئاماژەی بەوەش دا کە لە کاتی دەستگیرکردنیان دەستگیر بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا گیرا کە بۆ فرۆشتنەوەی لەناو کەرکووک دەوروبەری ئامادەکرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.