Erbil 20°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 16:45

بوومەلەرزەیەک توركیای هه‌ژاند

کوردستان TV
100%

کاتژمێر11:22، خوله‌كی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23ی9ی2023،  بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.6 پلە، پارێزگای قەهرەمانمەڕەشی هەژاند.

بەپێی ئەو زانیارییەی لە ماڵپەڕی سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كانی توركیا (ئافاد)دا بڵاوکراوەتەوە، لە قەزای گۆگسون سەربە پارێزگای قەهرەمانمەڕەش، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.6 پلەی ریختەر روویداوە.

ئاماژە بەوە کرا کە بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 8،46 کیلۆمەتر روویداوە.

لە بەیاننامەکەی ئافاد'دا هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە تیمەکانی ئافاد دەستبەجێ دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوەی مەیدانی بۆ ئاگاداربوون لە هەر دۆخێکی نەخوازراو و تا ئێستا هیچ دۆخێکی نەرێنی'یان تۆمار نەکردووە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.