به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئه‌مرۆ پێنجشه‌م هه‌لێكی زێڕینی بۆ به‌شێك له پزیشكان ڕاگه‌یاند ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ خوێندنی باڵا به‌ده‌ستبهێنن.
ته‌ندروستی هه‌ولێر له ئاگادارییه‌كدا بۆ سه‌رجه‌م پزیشكان ڕایگه‌یاند: به‌پێى ڕێنمايى وەزارەتی ته‌دروستی هه‌موو پێشكەشكارێك ده‌بێت 3 ساڵ خزمەتى فیعلی تەواو كردبێت (نيشتەجێ خولاو و پلەبەند) ئەو کات دەتوانێت پێشکەشى خوێندنی باڵای هەر بەشێک بکات کە نیازیەتی .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تەنیا بەشى (سڕكردن) نه‌بێت بۆ ئەمساڵى خوێندن (2023-2024) لەبەر پێویستی زۆری بەڕێوەبەرایەتیمان بەم پسپۆڕییەتە، پزیشکانی سڕكردن ئه‌وانه‌ی ئارەزووی پێشکەشکردنیان لەم بەشە هەیە، دەتوانن بە کەمتر لە سێ ساڵی خزمەتی فیعلی پێشکەشی خوێندنی باڵا (بۆڕدی کوردستانی) بكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.