Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 06:55

هۆشداری لە جێهێشتنی فڵچەی ددان لە گەرماودا دەدەرێت

کوردستان TV
100%

هەموومان دەزانین كە پاراستنی پاكوخاوێنی دەم و ددان زۆر گرنگە، گرنگترین هەنگاویش بۆ ئەنجامدانی ئەم كارە بریتییە لە شوشتنی ددانەكانت لە ڕۆژێكدا دووجار .
بەڵام دەكرێت پاكوخاوێنی دەم و ددانت بخەیتە مەترسییەوە بە هەڵگرتنی فڵچەی ددانەكەت لە حەمامدا. 
لەوبارەیەوە دكتۆر پایال بەهلا، پزیشكی سەرەكی ددان و بەڕێوەبەری كلینیكی كۆمپانیای Quest Dental ڕوونی دەكاتەوە: هەڵگرتنی فڵچەی ددان لە حەمامدا دەتوانێت ببێتە هۆی نیگەرانی جۆراوجۆری پاكوخاوێنی، بەڵام ئاستی مەترسییەكە دەتوانێت جیاواز بێت بەپێی ژینگەی حەمامەكە و خوو و عادەتە تایبەتەكانت.
دكتۆر بەهلا گوتی: بەكتریاكان دەتوانن كێشە دروست بكەن، چونكە كاتێك ئاودەستەكە دەشۆیت، بەتایبەتی كە سەرەكەی كراوە بێت، دڵۆپە ئاوە بچووكەكان كە بەكتریا و وردە زیندەوەرانی دیكەی تێدایە دەتوانن بڕژێنە دەرەوە و لەسەر ڕووكارە نزیكەكان جێگیربن، لەنێویاندا فڵچەی ددانەكەت.
كاتێكیش فڵچەی ددانەكەت لە ئاودەستەوە نزیكە، ئەگەری زیاترە بەركەوتنی لەگەڵ گەردیلەكانی هەوا و ڕژانی ئاودا كە دەتوانێت ببێتە هۆی پیسبوون.
هەروەها گەرماوەكان (حەمام) زیاتر ژینگەیەكی شێدارن، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی گەشەكردنی بەكتریا 
هەروەها لە حەمامە هاوبەشەكاندا، ئەگەری زیاتر هەیە بۆ پیسبوون ، چونكە ڕەنگە چەندین كەس شوێنەكە بەكاربهێنن و دەست لە ڕووكاری جیاواز بدەن.
هەروەها دكتۆر بەهلا تیشكی خستە سەر گرنگی گۆڕینی فڵچەی ددان "هەر سێ بۆ چوار مانگ جارێك یان زووتر" بۆ ئەوەی تەندروست و كاریگەر بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: پێویستە كەڤەری فڵچەی ددان بەكاربهێنی بۆ پاراستنی فڵچەی ددانەكەت لە پیسكەرەكانی ناو حەمام، هەروەها بە بەردەوامی هەڵگری فڵچەی ددان یان كوپەكە پاكبكەرەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە كۆبوونەوەی بەكتریا بكات.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.