Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 03:44

سەرۆكی حكومەت : پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان هۆكار و چۆنییەتی رووداوەكە ئاشكرا بكەن

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی ،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی ڕووداوەكەی فڕۆكەخانەی عەربەت پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایدەگەێنێت، سەركۆنەی هەر جۆرە پێشێلكردنێكی سەروەریی خاكی كوردستان و عێراق و هەموو كارێكی نایاسایی دەكەین كە دەبێتە هۆی شێواندنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان.
دەقی پەیامەكەی سەرۆك حكومەت ..
ڕووداوەكەی فرۆكەخانەی عەربەت دڵگرانی كردووین. پێویستە بە زووترین كات لایەنە پەیوەندیدارەكان لێكوڵینەوەیەكی ورد لە هۆكار و چۆنییەتی ئەم ڕووداوە بكەن و ڕاستییەكان ئاشكرا بكرێن.
سەركۆنەی هەر جۆرە پێشێلكردنێكی سەروەریی خاكی كوردستان و عێراق و هەموو كارێكی نایاسایی دەكەین كە دەبێتە هۆی شێواندنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان.
مەسرور بارزانی 
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.