Erbil 13°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 21:49

ئه‌ردۆغان داوا له‌‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان ده‌كات له‌ توركیا كار بكات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی توركیا داوای له‌ ئیلۆن ماسك ملیاردێری ئه‌مه‌ریكی و خاوه‌نی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس و كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی تێسلا كرد بێت له‌ توركیا كار بكات و حه‌وت كارگه‌ی دروستكردنی ئۆتۆمبێل له‌ وڵاته‌كه‌ی بكاته‌وه‌.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ ویلایه‌تی نیۆیۆڕكی ئه‌مه‌ریكا چاوی به‌ ئیلۆن ماسك ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان كه‌وت.

سه‌رۆكی توركیا كه‌ ئێستا بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی لووتكه‌ی 78ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریكایه‌، له‌ دیمانه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ماسك كورته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ بواری ته‌كنه‌لۆجیا خسته‌ڕوو، داواشی لێ كرد سه‌ردانی توركیا بكات و به‌چاوه‌كانی خۆی پلانه‌ ستراتیژییه‌ نیشتمانییه‌كان بۆ زیره‌كی ده‌ستكردن ببینێ.

ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها مێوانداری ماسكی كرد بۆ به‌شداریكردن له‌ فێستیڤالی ته‌كنۆڤیست كه‌ بڕیاره‌ له‌ پارێزگای ئه‌زمیر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، هه‌روه‌ها داواشی لێ كرد هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سپێس ئیكسی توركیدا بكات كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ به‌رنامه‌كانی بۆشایی ئاسمانیدا.

لای خۆشییه‌وه‌ ماسك ئاره‌زووی كاركردنی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ده‌ربڕی به‌تایبه‌تیش له‌ بواری راگه‌یاندن و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ستارلینك ئاسمانی له‌ توركیا.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ توركیا به‌ یه‌كێك له‌ بژارده‌ باشه‌كان داده‌نێت بۆ دروستكردنی لقی دروستكردنی ئۆتۆمبێله‌كانی تێسلا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.