Erbil 13°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 21:47

پارێزگاری هه‌ولێر و شاندێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر كۆبوونه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەم ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر پێشوازى لە شاندێکى ڕاوێژکارانى نێردەى یەکێتى ئەوروپا بە سەرۆکایەتى "ئەندرێس فیبارى" سەرۆکى ڕاوێژکارانى نێردەى یەکێتى ئەوروپا لە عێراق و هەرێمى کوردستان كرد.

لە دیدارەکەدا شاندى میوان زۆر سوپاسى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و وەزارەتى ناوخۆ و پارێزگاى هەولێریان کرد بۆ هەموو ئەو ئاسانکارى و پاڵپشتى و هاوکاریانەى پێشکەشیان کردوون، پاشان کورتەیەکیان لەبارەى کار و چالاکییەکانیان خستە ڕوو لە بوارى تاوانى ڕێکخەر و بەرەنگاربوونەوەى مادەى هۆشبەر و ڕووبەڕووبوونەوەى قەیرانە مرۆییەکان و ڕوودانى کارەساتە سروشتییەکان و چۆنیەتى هاوکاریکردنى هاووڵاتییانى سڤیل، لەوبارەیەشەوە ئاماژەیان بە کردنەوەى چەندین خولى جۆراوجۆردا بۆ ئەفسەر و پلەدارانى هێزە ئەمنییەکان لە سەرتاسەرى عێراق و هەرێمى کوردستان.

پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند: لە نزیکەوە ئاگادارى کارەکانتانین و سوپاسى مانەوەتان دەکەین لە هەرێمى کوردستان، دڵنیاشتان دەکەینەوە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە پەیوەندارەکان هاوکار و هەماهەنگتانن، وەک پارێزگاى هەولێریش هەرچى ئاسانکارى هەیە پێشکەشتان دەکەین.

دواتر تیشکی خستە سەر ئەو ڕێکار و ئیجرائاتانەى لەلایەن ئاسایش و دەزگا ئەمنییەکان گیراوەتەبەر لە ڕووبەڕووبوونەوەى تاوانى ڕێکخەر و بەرەنگاربوونەوەى مادەى هۆشبەر، لەوبارەیەشەوە هاریکارى و هەماهەنگى ڕاوێژکارانى نێردەى یەکێتى ئەوروپاى لە عێراق و هەرێمى کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مادەهۆشبەرەكان وەك ئەو هەماهەنگی و هاوكارییەی لەنێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتانى یەکێتى ئەوروپا هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەپێویست زانى.

هەروەها باسى لە جێبەجێکردنی یاسای و سزادانى بازرگانیکردن بە مادەهۆشبەرەکان لە هەرێمى کوردستان و بڕیارى دامەزراندنى سەنتەرى پاککردنەوەى بەکارهێنەرانى کرد و هەوڵە بەردەوامەكانى دەزگا و دامەزراوەکانى حکوومەت و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنیشی لە هۆشیاركردنەوەی گەنجان و لاوان لە مەترسییەکانى بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر بەرزنرخاند.

لە تەوەرێکى ترى دیدارەکەدا، سەبارەت بە قەیرانە مرۆییەکان و گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا و مەترسییەکانى کە لە ئێستادا کێشەیەکی جیهانە و کاریگەریشى کردۆتە سەر هەرێمى کوردستان بە گشتى و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتى گفتوگۆى لەبارەوە کرا و هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگى و هاریکارى بەردەوامى نێوانیان کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.