بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی نیویۆرک دەکات و بڕیارە چەندین دیدار و کۆبوونەوە لە چوارچێوەی سەردانەکەی ئەنجام بدات.
درەنگانی شەوی ڕابردوو محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە 78ـەمین خولی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوت.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو د. فوئاد حوسەین وەزیری دەرەوەی عێراق و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوت و لە دوێنێوە دەستی بە کۆبوونەوەکانی کردووە.
بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دەرەوە ئامانجی سەردانەکە گفتوگۆکردن و بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و کۆکردنەوەی هەوڵەکان بۆ بەردەوامبوون لە پاڵپشتیکردنی عێراق دەبێت، لەڕووی ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی شارەکانی عێراق و جەخت کردنەوە لەسەر سیاسەتی دەرەوەی عێراق و ڕۆڵی کاریگەرانەی لە بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.