Erbil -0°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 06:25

توركیا: بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ئاماده ده‌بین

کوردستان TV
100%

وه‌زیری وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی توركیا ئاشكرای كرد كه‌ نزیكن كۆتایی به‌‌ كاره‌كانی پشكنین بۆ‌ بۆڕییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بهێنن و ئاماده‌بن بۆ پڕۆسه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.

ئاڵپئارسڵان بایراكتار وه‌زیری وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌ شاری ئه‌نقه‌ڕه‌ ڕایگه‌یاند: توركیا نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ كۆتاییهێنان له‌‌ كاره‌كانی پشكنینی بۆڕییه‌ نه‌وته‌كان و دووباره‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دابوو كه‌ به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌ و لافاوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی وڵاته‌كه‌یان، هه‌ندێ له‌ بۆڕییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت زیانیان به‌ركه‌وتووه‌، بۆیه‌ ده‌بێت پشكنین و كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ بۆ بۆڕییه‌كان ئه‌نجام بده‌ن.

بایراكتار له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوتی:‌ ئه‌مڕۆ كۆمپانیای جێبه‌جێكار، كاره‌كانی پشكنین و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بۆڕییه‌ نه‌وته‌كانی ته‌واو كردووه‌ و خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ و هێنانی ڕاپۆرتی كۆتایی نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ن.

به‌ڵام وه‌زیری وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی توركیا زانیاری له‌باره‌ی واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا نه‌كرد.

له‌ كۆتاییه‌كانی مانگی ئابی ڕابردوو پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگه‌ی بۆڕییه‌وه‌ راگیرا‌ و تا ئێستا زیانه‌كانی ڕاگرتنه‌كه‌ به‌ زیاتر له‌ 4 ملیار دۆلار ده‌خه‌ملێنرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.