Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 08:30

سه‌ردانه‌كه‌ی لێبرۆن جەیمس بۆ وڵاتی سعوودییه‌ كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%


لێبرۆن جەیمس ئه‌ستێره‌ی تۆپی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ ژیانی خۆی سه‌ردانی ولاتی سعوودیه‌ی كرد،ئه‌م سه‌ردانه‌شی‌ دەنگۆی زۆری لێکەوتەوە کە ڕەنگە پۆستە "گاڵتەئامێزەکەی" لە سۆشیال میدیا بلاوی كردبۆوه‌ سەبارەت بە یاریکردن لە سعودیە زیاتر بێت و ببێته‌ راستی.
جەیمس بە فەرمی گەیشتە ڕیاز بۆ ئەوەی سەرپەرشتی مەشق و ڕاهێنانێک بکات بۆ ژمارەیەک یاریزانی گەنجی ناوخۆیی، بە هەردوو جۆری كوران و كچان، کە لەلایەن یه‌كێتی تۆپی باسکەی سعودییەوە ڕێکخرابوو.
سعودیە خولێکی پیشەگەری دامەزراو و جێگیری هەیە، هەروەها شایەتی گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە لەڕووی ژمارەی تیپەکانی تۆپی باسکە کە لە کۆمەڵەی یارییەکانی وڵاتەکەدا تۆمارکراون، لە 45 تیپەوە لە ساڵی 2018 بۆ 105 تیپ لە ساڵی 2023 زیادیکردووە، کە 28 تیپیان ئافرەتن.
شەش هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ ژن و پیاو نوێنەرایەتی گروپە تەمەنییە جیاوازەکانی شانشینی دەکەن لە پاڵەوانێتییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان.
 .
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.